AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ١٧ ١٩:٥٤

پیشانگای مۆد و جل‌و بەرگی کوردی لە سنە دەکرێتەوە

پیشانگای مۆد و جل‌و بەرگی کوردی لە سنە دەکرێتەوە

بەرێوەبەری ئیدارەی ئیرشادی کوردستان رایگەیاند کە پیشانگای مۆد و جل‌و بەرگی کوردی بۆ دووەم جار لە سنە دەکرێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر دەریایی بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند کە پیشانگای مۆد و جل و بەرگی کوردی  تایبەتی ژنان و پیاوان و منداڵان لەگەڵ خشڵ و جانتا و پێڵاوی کوردی واتا کڵاش لە شاری سنە دەکرێتەوە.

دەریایی ڕایگەیاند: لە پێناو پەرەدان بە فەرهەنگی حیجاب دووەمین پیشانگای پارێزگایی مۆد و جل و بەرگی کوردی بەڕێوەدەبرێت.

وتیشی: جل و بەرگەکانی ناو پیشانگەکە بۆ پیاوان، ژنان و منداڵانە لەگەڵ کڵاش و جانتا و خشڵی ژنانەدا  کە لە حەوتەی حیجاب و عەفاف لە سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان بۆ خەڵک و لایەنگرانی جل و بەرگ و فەرهەنگی ڕەسەنی کوردی پیشان دەدرێت.

هاوکات پێنج ڤۆرکشۆپی سوخمەدوورین، کەوا دوورین، کڵاو‌ و سەروێن، حلی کوردی پیاوانە و ژنانە لەم پشانگایەدا بۆ خوازیاران دادەنرێت.

News ID 46532

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha